دكتۆر شێركۆ بابكر مینه پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی مناڵان هۆكاره‌كان و نیشانه‌كانی كه‌م خوێنی به‌هۆی كه‌می ئاسنه‌وه له منداڵادا ده‌خاته‌رو وده‌ڵێت :
-كه‌م خوێنی به‌هۆی كه‌می مادده‌ی ئاسنه‌وه باوترین جۆری كه‌م خوێنی یه له جیهاندابه ڕێژه‌ی %٩ له مناڵاندا و به ڕێژه‌ی %٩بۆ %١١ له كچانی پێگه‌یشتوودا، به‌ڵام له كوڕانی پێگه‌یشتوو به ڕێژه‌ی %١
هەروەها ئه‌ومناڵانه‌ی كه شیری دایك وه‌رده‌گرن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شیری قوت‌و كه‌متر توشی كه‌می ئاسن ده‌بن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه بڕی ئاسن له شیری دایكدا كه‌متره به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری له ریخۆڵه‌دا ده‌مژرێت.
هۆكاره‌كانی كه‌م خوێنی
1_ به‌كارهێنانی شیری قوتوو له خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌وه
2_ به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر شیر له جیاتی خواردنی ڕه‌ق كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی ئاسن له سه‌رووی ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌وه
3_ ئەو منداڵانەی كە نابه‌كامی لەدایك دەبن
4_ مناڵی دووانه (زۆرجار یه‌كێك له‌دوانه‌كان تووشی كه‌م خوێنی ده‌بێت)
5_ به‌كارنه‌هێنانی ئه‌وخۆراكانه‌ی كه بڕی پێویست ئاسنیان تێدایه
6_ نه‌مژرانی خۆراك له لایه‌ن ڕیخۆڵه‌وه به‌هۆی بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی، وه‌كو (نه‌خۆشی گه‌نموجۆ و مشه‌خۆری ڕیخۆڵه...)
7_ ئه‌و كیژۆڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سووڕی مانگانه‌وه، كه بڕی پێویست ماده‌ی ئاسن وه‌رناگرن
نیشانه‌كانی
1_ڕه‌نگ كاڵی ده‌موچاو و ده‌ست
2_كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن
3_ زووهیلاك بوون له‌كاتی ڕێكردندا
4_ لاوازبوون‌و و سستی ماسولكه‌كان
5_ دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ
6_ هه‌ڵوه‌رینی قژ
7_ ڕوودانی گۆڕانكاری له هه‌ڵسوكه‌وتی مناڵ بۆ نمونە (زوو توره بوون)
8_ كه‌م بوونه‌وه‌ی توانای فێربوون و ئاستی زیره‌كی له خوێندنگه‌كان
9_ زیادبوونی ئاره‌زوو بۆ هه‌ندێك ماده وه‌ك (گڵ ,به‌فر ,ته‌باشیر یاخود گه‌چ..)
10_ زیاد لێدانی دڵ و سستی دڵ ئه‌گه‌ر كه‌م خوێنیه‌كه مه‌ترسی دار بوو
11_ كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زوو تووش بوون به هه‌وكردنی ڤایرۆس و به‌كتریا
چاره‌سه‌ر
1_ پێدانی ماده‌ی ئاسن بۆماوه‌ی٣-٦مانگ تاوەكو ڕێژه‌ی خوێنی ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی وه دواتریش پێویسته ٦ هه‌فته‌ی تر وه‌ری بگرێت (پێدانی ماده‌كه پێویسته پزیشكی منداڵان دیاری بكات به‌پێی كێشی مناڵه‌كه‌ت
2_ پێدانی خوێن ته‌نها له حاله‌تی مه‌ترسیدار به‌كار دێت (ئه‌گه‌ر كه‌م خوێنیه‌كه مه‌ترسیدار بوو)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP