لە هیندستان جارێکی دیکە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپا هەیە

تەندروستی
11:04 - 2024-07-22

مێردمنداڵێکی هیندی لەویلایەتی کیـرلای بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی نــیپا گیانیلەدەستدا.
وەزیری تەندروستی ویلایەتی کیرلای لەهیندستان رایگەیاند، مێردمنداڵەکە  تەمەنی 14 ساڵە، لەدوای مردنی رێکارە خۆپارێزییەکان گیراونەتەبەرو 60 کەس کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بەڤایرۆسەکە هەیەو کەرەنتین کراون.
ڤایرۆسی نیپا بۆ یەکەمجار پێش 25 ساڵ لەمالیزیا دەرکەوت دواتر لەوڵاتانی بەنگلادیش و هندستان و سەنگافورە بڵاوبووەوەو لەساڵی 2018 جارێکی دیکە لەهیندستان دەرکەوتەوە.
ڤایرۆسەکە لەرێگای شەمشەمەکوێرەو بەراز خواردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەو هەڵاوسانی مێشک و لەبەرئەوەی تــا ئێستا هیچ چارەسەرییەکی بۆ نەدۆزراوەتەوە دەبێتەهۆی مردن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP