ترەمپ: بایدن شکستیهێنا و کشانەوەی پەیوەندی بە تەندرووستییەوە نییە

جیهان
11:27 - 2024-07-22

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەرێگەی پلاتفۆرمی 'ترەست'ەوە کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، هێرشیکردەسەر جۆ بایدن و بەشکستخواردوو ناویبرد.
ترەمپ لەرێگەی ئەو پلاتفۆڕمەوە رایگەیاند، ئایا بەڕاستی کەسێک باوەڕ بەوە دەکات بایدن تووشی کۆرۆنا بووبێت؟
ترەمپ جەختدەکاتەوە کشانەوەی بایدن پەیوەندی بەتەندروستییەوە نییەو دەڵێت، لە 27ـی حوزەیرانەوە کەشەوی دیبەیتەکە بوو، بەهۆی شکستهێنانیەوە ویستویەتی لەکێبڕکێکە بکشێتەوە.
کاندیدی کۆمارییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆتاییدا ئەوە ساتەوەختێکی گەورەکە بوو بۆ بایدن، ئەو ساتەبوو کە راستیی جۆ بایدن ئاشکرا بو و، دەرکەوت پیاوێکی بێتوانایەو هەرگیز نەدەبوو ببێتە سەرۆک، بایدن ناشایستەیە بۆ ئەو پۆستە و بەوە وڵاتەکەمانی لەناودەبرد.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی خۆی لەکاندیدبوونی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند، کەناڵی سی ئێن ئێن لەزاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپیەوە بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی بایدن بۆ کشانەوە لەهەڵبژاردنەکان، پەیوەندی بەهیچ کێشەیەکی تەندروستییەوە نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP