وەزارەتی کارەبای عێراق: هەرێم 90 مێگاوات کارەبا بە عیراق دەدات

کوردستان
12:12 - 2024-07-22

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رۆژانە بەتێكڕا هەرێم 90 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەدات.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێستا عێراق رۆژانە 27 هەزار و 450 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، لەکاتێکدا پێویستمان بە 48 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە ئەمەش کاریگەری لەسەر سەعاتی پێدانی کارەبا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەو رۆژانە بەتێكڕا 90 مێگاوات کارەبامان پێدەگات، جگە لەوەش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەسەڵاتی داوەتە وەزیری کارەبا گازوایل بۆ ئەو وێستگانە دابینبکات کەبەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە بەرهەمهێنانی کارەبا تێیاندا وەستاوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP