لیژنەیەکی راوێژکاری بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمدا لەلایەن عیراقەوە پێکهێنراوە

عێراق
10:55 - 2024-07-24

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار بە کاروباری نەوتی عێراق و هەرێم رێککەوتون بە دانانی لیژنەیەکی راوێژکاری بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمدا.
عەدنان جابری، ئەندامی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە دەبێتە لایەنی سێهەم و کاری پێداچوونەوە دەبێت بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و دواتر رادەستی بەغدادیان دەکات.
جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا ئامادەیی نیشانداوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، بەڵام بنچینەی کێشەکە لە گرێبەستە نەوتییەکاندایە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵییەوە نەکراون و بۆیە تا ئێستا کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێم دەیەوێت چارەسەری هەموو گرێبەستەکان بکات بە یەکجار، بەڵام حکومەتی عێراقی دەیەوێت هەر یەکێک لە گرێبەستەکان بە جیاجیا چارەسەر بکات.
باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی گفتوگۆ و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو حکومەتدا بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە هەیە بەڵام هەندێک گرێبەستی نهێنی هەیە و کۆمپانیاکان نایانەوێت بۆ حکومەتی عێراقی ئاشکرابکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP