پەرلەمانی
عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای لیخۆشبوونی گشتی دەکات، کە تەنیا یەک
بڕگەیە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێت بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە هەزاران
بەندکراوی سووننە ئازاد دەکرێن.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم
و دووەم بۆ پێنج پڕۆژە و پێشنیازەیاسا بکات و دەنگیان لەسەر بدات، یەکێک لەوانە خوێندنەوەی
یەکەمە بۆ هەمواری یاسای لێخۆشبوونی گشتی، کە زیاتر لە سێ ساڵ دەبێت ناکۆکیی
لەسەرە.
لەوبارەیەوە غەریب
ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند لە دانیشتنی
ئەمڕۆی پەڕلەماندا بڕگەیەك جێگیر كرا كە باس لە لێبوردنی گشتی دەكات، بە پەسندكردنی
ئەو بڕگەیەش هەزاران بەندكراو ئازاد دەكرێن كە زۆرینەیان عەرەبی سووننەن.
غەریب ئەحمەد راشیگەیاند چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە
هێزە سیاسییە عیراقییەکان لە ناو دانیشتنەکەدا، کاردانەوەیان هەبێت.
هەموارەکە زیادکردنی سێ دێڕە بۆ سەر بڕگەی دووەمی
مادەی چواری یاسای لێخۆشبوونی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP