کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان
13:40 - 2024-07-25

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، ئەمڕۆ 1 تا 3 پلەی سیلیزی پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سنووری باشووری هەرێم کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت، پلەی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 44 پلەی سیلیزی و دوای ئەویش کەرکوک گەرمترین ناوچە دەبێت بە 43 پلەی سیلیزی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP