هێڵی ئاسمانی عێراق پێنج فڕۆکەی مەدەنی دەکڕێت

عێراق
14:41 - 2024-07-26

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ژمارەی فڕۆکەکانی 25 فڕۆکەیە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پێنج فڕۆکەی دیکەی مەدەنی بکڕێت.
مەناف عەبد ئەلمونعیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، راگەیاند: پێشتر ژمارەی فڕۆکەکانی کۆمپانیاکە تەنها 15 فڕۆکە بووە، بەڵام ئێستا ژمارەی فڕۆکەکان بووەتە 25 فڕۆکە".
راشیگەیاند: ئەو پلانەی تا کۆتایی ساڵی 2024 ئامادەکراوە زیادکردنی پێنج فرۆکەی دیکەی مەدەنی لەخۆدەگرێت، بەمەش ژمارەی فڕۆکە مەدەنییەکان دەگاتە 30 فڕۆکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: پلانیان هەیە لە ساڵی 2025 نۆ فڕۆکەی مەدەنی دیکە بکڕن، وتیشی"محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگی بە هێڵی ئاسمانی عێراقی دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستە باڵاکان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP