له‌ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان سودانى كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دیاریده‌كات

عێراق
15:45 - 2024-07-29


 
رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی ئاشكریده‌كات، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ ئه‌گه‌ری رێكنه‌وكه‌تنی لایەنەکانی کەرکوک بۆ پۆستی پارێزگار، کەسێک بەوەکالەت بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکات، كه‌ پێشبینیده‌كرێت خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق بێت.

رۆژنامەی (مەدا) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، لە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە کە لە ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، تائێستا تەنھا لایەنەکانی ھەردوو پارێزگای دیالەو کەرکوک لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاکان ڕێکنەکەوتوون و تائێستاش حکومەتی نوێی خۆجێیی لەو دوو پارێزگایە پێکنەھێنراون، ئەوەش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی تووڕە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردووه‌:" محه‌مه‌د شیاع سودانی تا چەند ڕۆژێکی دیکەش چاوەڕوانی لایەنە براوەکانی کەرکوک دەکات بۆئەوەی بگەنە ڕێککەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاکە، بە پێچەوانەشەوە بەنیازە کەسێک بە وەکالەت وەک پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات و پێشبینیش ده‌كرێت ئەو کەسە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP