موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سەدر بۆ پشتیوانی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین، داوای بایكۆتكردنی به‌رهه‌می ئه‌مریكا و ئیسرائیل دەکات.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بایكۆتكردنی كاڵا و به‌رهه‌می ئه‌مریكایی، رایگەیاند هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دۆزی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه و مرۆڤایه‌تییان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی غەززە ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و دژی قه‌واره‌ی زایۆنیستن، پێویسته بایكۆتی كاڵا و به‌رهه‌می ئه‌مریکایی و ئیسرائیلی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه كارێكه كه خودای گه‌وره و ته‌نانه‌ت ویژدانی ئێمه‌ش وه‌ك موسڵمان و مرۆڤایه‌تی ئاشتیخواز دڵخۆش ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در روونیشی دەکاتەوە وەستانەوە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل له ڕێگه‌ی بایكۆتێكی ئاشتییانه یان ته‌نانه‌ت به‌كارنه‌هێنانی كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئه‌مریكایی و ئیسرائیلی ده‌بێت، نه‌ك به‌شێوه‌ی توندوتیژی وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن كه ده‌یانه‌وێت عێراقی تێكبده‌ن و به شێوه‌یه‌كی كه‌سی و حزبی سود له‌وه وه‌رده‌گرن، بۆیه با هه‌مومان بایكۆت ده‌ستپێبكه‌ین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP