خه‌لیل حه‌یه، جێگری لێپرسراوى مەکتەبی سیاسی
بزوتنەوەی حەماس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران رایگەیاند: بەوتەی ئەو
شایەتحاڵانەی کە لە ئێران لەگەڵ هه‌نییه‌دا بون, هەنییە بە موشەکێک تیرۆرکراوە کە
ڕاستەوخۆ لێیداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: "موشەکەکە پەنجەرەو
دەرگاو دیواری ژورەکەی لەناوبردوە".
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان
کردوە: بەپێی شیکاری و ئەو زانیاریانەی لە ئێرانەوە دەستکەوتون، دەرکەوتوە کە ئەو
موشەکەی کە هه‌نییه‌ی کوشتوە، لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوەو لە فڕۆکە و هه‌لیكۆپته‌ر
و فڕۆكه‌ی بێفڕۆکەوانەوە نەهاتوە، وەک تاران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات".
میدیاکانی نزیک لە ئێرانیش ئاشکرایان کردوه،
"ئەو موشەکەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئیسماعیل هه‌نییه کوشت، لە
دەرەوەی ئێرانەوە هاتوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP