مەکتەبی سکرتارییەت : یەکێتییەکان سەربەرزن بە خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەرەکانیان

کوردستان
15:18 - 2024-08-08

مەکتەبی سکرتارییەت : یەکێتییەکان سەربەرزن بە خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەرەکانیان کە شۆڕشیان هەڵگیرساندو ئومێدیان بۆ گەلەکەمان گەڕاندەوە 

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کادری شانە نهێنیەکانی شۆڕشی نوێی گەلی کورد هەڤاڵ عەبدوڵا هەمزە ناسراو بە ( عەبدوڵا کوێخا هەمزەی ئاوەکورتێ ) یانکرد .

لەوسەردانەدا  مەکتەبی سکرتارییەت بۆ خەباتی پڕ لەسەروەری هەڤاڵ عەبدوڵا هەمزە و ماندوبوونی وەک تێکۆشەرێکی بەوەفاو سەرڕاست چەپکەگوڵ و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی - یان پێشکەشکرد .

مەکتەبی سکرتارییەت مێژووی قوربانیدان و خەباتی عەبدوڵا کوێخا هەمزەی ئاوەکورتێیان بەرزنرخاند کە لە ژیانی خەباتی نهێنی و شاخ و شارداهەر ئەرکێکی پێسپێردرابێت یەکێتیانەو دڵسۆزانە رایپەڕاندووە و جێ شانازی هرموولایەکمان بووە .


 هەڤاڵ عەبدوڵا هەمزەی ئاوەکورتێی ويڕای دەڕبڕینی سوپاس گوزاری تەئکیدیکردەوە پابەندی بە سیاسیەتی یەکێتی و خوێنی شەهیدان هەمیشە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا دەبێت و بە شانازییەوە لە حزبێک خەبات دەکات کە خاوەن گەورەترین سەروەرییە لە مێژووی خەباتی کوردایەتی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP