دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا ,فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ قاسم شەشۆ دەرکرد

کوردستان
18:26 - 2024-08-08

دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە ئایینی  ئیسلام، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ قاسم شەشۆ فەرماندەی باڵای پارتی لە شەنگال دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە، ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی قاسم شەشۆ کراوە بەپێی ماددەی 195ی یاسای سزادانی عێراقییەو دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا داوایکردووە دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

لەوبارەیەوە هەر ئەمڕۆش یەكێتیی زانایان و ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییەكان لەسەر قسەكانی قاسم شەشۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامداو رایانگەیاند، ”ئێمە بێڕێزی بەرامبەر هیچ ئاینێک قبوڵناکەین و ئیدانەی دەکەین”.

فەرمانی دەستگیركردن بۆ قاسم شەشۆ دەرچوو

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP