پسپۆڕان: ئاوڵەی مەیموون وەک کۆرۆنا مەترسیدار نییە

تەندروستی
10:36 - 2024-08-21


میدیا جیهانییەکان سەرنجێکی زۆریان خستووەتە سەر ئاوڵەی مەیموون و خەڵکییش لەوە دەترسن نەخۆشییەکە وەکو کۆرۆنا بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبێتەوە.
لەوبارەیەوە هانز کلوگە، بەرپرسی ناوچەیی ئەورووپا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئاوڵەی مەیموون وەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن رووبەڕووی نەخۆشییەکە ببنەوە.
راشیگەیاند دەبێت بەیەکەوە بەرەنگاری ئەم نەخۆشییە ببینەوە، ئەگەر وانەکەین بەردەوام لە حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێدا دەبین و لە ئەنجامدا لەوانەیە نەخۆشییەکە زیانێکی زۆرمان لێبدات.
جەختیشی کردەوە شێوازی وەڵامدانەوەی نەخۆشییەکە وەکو تاقیکردنەوەیەکی گرنگ وایە بۆ هەموو جیهان، ئەوەشی ئێستا گرنگە بیزانین ئەوەیە نەخۆشییەکە وەکو کۆڤید نییە، بەوپێیەی لەڕێگەی دەستلێدانەوە دەگوازرێتەوە و وەکو کۆرۆنا بە ئاسانی لەڕێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە.
هەرچەندە تەندروستیی جیهانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی سەبارەت بە ئاوڵەی مەیموون لێداوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکانی نەخۆشییەکە کەمن و پێکهاتەی ڤایرۆسەکەش بە شێوازێکە کە ئەگەری دروستبوونی جۆری نوێی کەمە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە