ئیندریک یانەی ریاڵ مەدرید بەجێدەھێڵێت

وەرزش
16:25 - 2024-08-21

بەھۆی ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی ھەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس و بیلینگھامە لەپێکھاتەی سەرەکی تیپەکەیدا , بوار بۆ یاریکردنی ئیندریک فلیپی مۆرێرای بەرازیلی و ئەستێرەی نوێی شاھانەییەکان نەماوەتەوە و ئەگەر ھەیە بەھۆی ئەو بارودۆخەوە ئەستێرە 18 ساڵانەکەی مەدرید بەشێوەیەکی خواستن یانەی ریاڵ مەدرید جێبھێڵێت و روو لە تیپێکی دیکە بکات , لەماوەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئیسپانی و ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپی کارڵۆ ئەنچیلۆتی راھێنەری ریاڵ مەدرید بۆ خولەکێکیش بواری بە یاریکردنی ئیندریک نەدا , ئەمەش نارەزایی ناوبراوی لێکەوتەوە , لەھەواڵێکی ئەمرۆی رۆژنامەی مارکادا ھاتووە ئیندریک بەبەرێوبەری کارەکانی راگەیاندووە ئامادەیە ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن یاری بۆ تیپێکی دیکە بکات , لەدوای ئەو ھەواڵەش ڕاستەوخۆ یانەی ئیسپانیۆڵی ئیسپانی ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی تواناکانی ئیندریک دەربڕی , مارکا ئاشکراشی کردووە لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا بابەتی مانەوە و رۆیشتنی ئیندریک بەشێوەی خواستن لەم وەرزەدا بەتەواوەتی یەکلایی دەبێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP