پنتاگۆن هێشتا داعش بە مەترسی لەسەر عیراق دەزانێت

عێراق
10:05 - 2024-08-22


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا – پنتاگۆن لە راپۆرتێکی تایبەتی خۆیدا سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش لەسەر عیراق رایگەیاند، ھێشتا داعش لە عیراق مەترسی ھێرشی ڕێکخراوەیی ھەیە.
هەر  لە راپۆرتەکەدا هاتووە،  لەساڵی ٢٠٢٣وە توانیویانە زۆرێک لە سەرکردە و چەکدارانی داعش لەناوبەرن.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا چاودێری زۆرێک لە چالاکیەکانی داعشی کردووەو پێدەچێت توانای ئەنجامدانی ھێرشی ھەماھەنگی ھەبێت لە عیراق و سوریا .
لە ئێستاشدا  ھێزە ئەمنییەکانی عیراق بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە مەکحول لە بێجی و بیابانی ئەنبارو چیای حەمرین .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە