له‌ سلێمانی 8 حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆلێرا راگه‌یه‌ندرا

تەندروستی
15:43 - 2024-08-24



دوای پشكنینی پزیشكیی ده‌ركه‌وتووه‌، لە سنووری سلێمانی 8 کەس بە نەخۆشی کۆلێرا توشبوونه‌.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند: دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان لە بەغداوە، 8 حاڵەتی کۆلێرا لە سنووری سلێمانی پشتڕاستکراوەتەوە.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد: سەرەکیترین هۆکاری کۆلێرا ئەو شەمعانەن کە مۆڵەتی یاساییان نییە، هەروەها پێویستیشە هاوڵاتییان خۆیان لە خواردنی ئەو سەوزانە بە دوور بگرن كە بە ئاوی قورس ئاودراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێنجشەممەی ربردوو بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی گومانی توشبوونی 8 كه‌سی به‌ په‌تای كۆلێرا  راگه‌یاندبو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP