هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ له باكورو خۆرههڵاتی سوریا رایگهیاند، بههۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی عەنتەرییەی خۆرهەڵاتی شاری قامیشلۆ، ژنێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆ لە گەڕەکی عەنتەرییە ڕویداو لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم پۆستەی ئەو شارە تەقییەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو هاوڵاتی مەدەنی كه دایکێک و کوڕەکەی بوون گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "هۆکاری تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆمبێک بوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دانراوهو هێزەکان لێکۆڵینەوەی بەرفراوانیان دەستپێکردوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری تەقینەوەکە".
هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لهوهكردوه، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی چاو لە سەنتەری شاری قامیشلۆ کردە ئامانج، کە بوەهۆی گیانلەدەستدانی ژنێک و کوڕەکەی و سوتانی ئۆتۆمبێلەکە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP