لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی
هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: محه‌مه‌د
شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان گرنگییه‌كی زۆر به دۆسیه‌ی ته‌واوكردنی
تواناكانی به‌رگری ئاسمانی و هێزی ئاسمانی ده‌دات، له‌ئێستاشدا عیراق ئاستی پێشكه‌وتوی
به‌رگری ئاسمانی به‌ده‌ستهێناوه, جگه له دانانی ڕادار له ئاسته به‌رز و مامناوه‌ند
و نزمه‌كانیاندا".
وتیشی: پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی زۆر له‌ڕوی سیستمی به‌رگری
ئاسمانیه‌وه هه‌یه، به‌رده‌وامی بنیاتنانی تواناكانی به‌رگری ئاسمانیش به شێوه‌یه‌ك
ده‌بێت كه ئاسمانی عیراق مسۆگه‌ر بكات و به‌رگری له سه‌روه‌ری عیراق بكات".
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى
عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌رده‌وامی به‌هێزكردنی توانای به‌رگری
ئاسمانی و چاودێری ئاسمانی له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی
نێوده‌وڵه‌تی له عیراق پشتڕاستكرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP