عیراق كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت

عێراق
15:52 - 2024-09-06

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ 3.3 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا کەمیکردووە كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ 27ی (ئاب)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ‌.
ئه‌و بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونی عیراقه‌ به‌ بڕیاره‌كانی گروپی "ئۆپێك پڵه‌س" هەروەها هاوته‌ریبە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئۆپێك بۆ به‌غدا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبون.
له‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌دا عیراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زیاده‌ كه‌ 2.2 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا تا كۆتایی مانگی (تشرینی دوه‌م)ی 2024، به‌ هاوكاری حه‌وت وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندامی گروپی ئۆپێك پڵه‌س.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ورده‌ ورده‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان له‌ 1ی (كانونی یه‌كه‌می 2024ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گەڵ ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یانه‌ به‌پێی پێویست.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP