د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی
نوێنەران بە میوانداری سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگ لە
حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و ئامانج لە کۆبوونەوەکە، کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان
بوو لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ".
وتیشی: سەرۆکی دەستەی باجەکان ئاشکرایکرد
بەگوێرەی رێکكەوتنێکی پانزە خاڵی لە هەرێم و عێراق رێکارەکانی سەپاندنی باج لە
هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق یەکدەخرێت و لەرۆژی 3ـی ئەیلوول هەرێمی
کوردستان لە 50%ـی داهاتی باج دەداتە حکومەتی عێراق".
باسیلەوەشکرد: هەر بەگوێرەی رێکكەوتنەکە هەردوو
حکومەت بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی باجی سەر کۆمپانیاکان، کە چالاکییان هەیە لە شارەکانی
هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم پەسەند دەکەن و ئەوەش کۆتایی دێنێت بە کێشەی
دووفاقی لە وەرگرتنی باجدا و هەر کۆمپانیایەک بەگوێرەی چالاکییەکانی باجی لێ
وەردەگیرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP