له میانی كۆبوونهوهی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی
دەرەوەی تورکیا، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق جهخت لە پێویستیی کشانەوەی تەواوی
ھێزەکانی ئهو وڵاته لە ھەرێمی کوردستان دهكاتهوهو رێككهوتنی ئهمنی عێراق و
توركیاش رهتدهكاتهوه.
بهپێی راگهیاندنی نوسینگەی عەسائیبی ئەھلی حەق:"
قهیس خهزعهلی لە بەغداد پێشوازیکردووه لە رەزا کونای نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی
تورکیا و بورا یونان باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق."
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه :"لە کۆبوونەوەکەدا،
گفتوگۆكراوه دهربارهی گرنگیی دۆزینەوەی رێوشوێنی گشتگیر بۆ پەرەپێدانی متمانەی
نێوان ھەردوو وڵات و خەزعەلی جەختیکردوەتهوە له:" پێویستیی كشانهوهی تەواوی
ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و جێگرتنهوهیان لهلایهن ھێزە عیراقییەکانهوه
بۆ پاراستنی سەروەریی و ئاسایشی عیراق."
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" خەزعەلی دوایین
رێککەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و تورکیای رەتکردووەتهوە و رایگهیاندووه:" ئەو
رێککەوتنە نەیتوانیوە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەردوو وڵات چارەسەربکات، بۆیە پێویستە
نەخشە رێگەیەکی گشتگیر ئامادەبکرێت بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لە ھەرێم."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP