بارهەڵگرەکانی هەرێمی کوردستان لە گومرگەکانی عیراق پارەیان لێوه‌رده‌گیرێت

کوردستان
15:22 - 2024-09-07



رەوانەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆماڵی لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، گرفتی بۆ دروستبووەو بۆ هەر بارێک پارەیان لێ وەردەگیرێت.

لەوبارەیەوە ئارام بابان ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە بۆ وەرگرتنی باج لەو بارهەڵگرانەی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕەوانە دەکەن لەبازگەکانی کەرکوک و موسڵ و کەلار.

روونیشکردەوە، بارهەڵگرەکان بەرهەمی بیناسازی و خۆراکیان لەهەرێمی کوردستانەوە پێــبێت، ئەوا بۆ هەر بارهەڵگرێک 500 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر رێگە پێدان و مەنەفێستی ئێران و تورکیایان پێبێت، واتا کاڵاکانی ئەو دوو وڵاتەیان پێبێت، لەو خاڵە گومرگییانەوە پارە لە بارهەڵگرەکان وەرناگیرێت.

هاوکات، ئەوەشی ڕوونکردەوە، بەشێک لەکارگەکانی هەرێمی کوردستان هێمای بازرگانییان تۆمارنەکردووەو ئەگەر تۆماری بکەن، بەغدا ئامادەیە دانی پێدا بنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP