عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزدەکاتەوە

ئابوری
12:10 - 2024-09-08

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزدەکاتەوە، بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێت: لەپلانیاندایە خۆبژێوی لە غازی پێویست بەدەست بهێنن.
باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە وەزارەتەکەیان پلانێکی تۆکمەی بۆ پاڵپشتی و پاراستنی بەرهەمهێنانی نەوت و دەستەبەرکردنی بڕی پێویست بۆ هەناردەکردن هەیە.
وتیشی، وەزارەت دەیەوێت بۆ ساڵی 2028 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل زیاد بکات، هاوکات خۆبژێوی لە غازی پێویست بەدەستبهێنن".
دەشڵێت: وەزارەت هەوڵدەدات بە نوێترین تەکنەلۆژیای نێودەوڵەتی وەبەرهێنان لە کێڵگەکاندا بکات.
ئەوە لەکاتێکدایە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپێک"، داوای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەکات، کە بڕی چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.
پێشتریش، عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند، "بەگوێرەی رێککەوتنەکانی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، عێراق بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کەمکردووەتەوە، بەڵام ئێستا توانایان هەیە بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP