ناوەندی راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عیراق لەراگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لەڕۆژی پێنجشەممەوە کە دەکاتە ١٢ی ئەم مانگە، پلەکانی
گەرما لەپارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور و ھەرێمی کوردستان داببەزن و کۆتایی بەگەرمای
ھاوین بێت .
بەپێی دەستەی کەشناسی عیراق، نزمبوونەوەی پلەی
گەرما لەعیراق لەکاتێکدایە کە ئەم دوو رۆژە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
هەروەها عەلی جابر كە شارەزایەكی كەشناسییە دەڵێت:
بەرزی پلەكانی گەرما تەنیا سبەی سێشەممە بەردەوام دەبێت، لە دوو سبەی چوارشەممەوە
پلەكانی گەرما بەشێوەی رێژەیی روو لە دابەزین و نزمبوونەوە دەكەن .
دەشڵێت: رۆژی پێنجشەممە پلەكانی گەرما 2 پلە دادەبەزن،
بۆ نموونە لەبەغدای پایتەخت پلەی گەرما دەبێتە 39 پلەی سیلیزی، ئەم دابەزینانەش بۆ
رۆژانی داهاتوو بەهەمانشێوە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: لە ئێوارەی رۆژی هەینی داهاتووەوە
بەتەواوی هەست بەفێنكی وەرزی پاییز دەكرێت و گەرما كۆتایی دێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP