ئەمڕۆ 23 ساڵ بەسەر هێرشەكه‌ی 11ی سێبتەمبەردا تێپەڕدەبێت

جیهان
13:33 - 2024-09-11

ئەمڕۆ 23 ساڵ بەسەر هێرشەکەی 11ی سێبتەمبەردا تێپەڕدەبێت کە بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

 

هێرشەکانی سەر ئەمریکا تەنها رووداوێکی تیرۆرستی نەبو و کۆتاییبێت بەڵکو دەستپێکی شەڕێکی درێژخایەنی سەدەی 21 بوو لە دژی تیرۆر کە تا ئێستاش لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامی هەیە.

 

بەپێی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی، لە دوای هێرشەکانی 11ی سێبتەمبەر و هێرشی سەر ئەفغانستان و دواتر پڕۆسەی ئازادی عێراق زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیانوابووە حکومەتی وڵاتەکەیان هەنگاوی باش دەنێت و بە تۆڵەکردنەوەی خوێنی رۆڵەکانیان هەژماریانکردووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بۆچوونیان گۆڕاوە و بە شێوەیەک زۆرینەیان پێیانوابووە ئەمریکا لە هێرشەکانی سەر ئەفغانستان شکستی هێناوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP