عیراق 15 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی رەوانەی لوبنان کرد

تەندروستی
13:19 - 2024-09-18

بۆ بەهاناوەچوونی بریندارانی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان، عێراق وەک یەکەم وڵات 15 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تیمێکی تەندروستی 20 کەسی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد.

لەوبارەیەوە فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی عێراقی کە 15 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تیمێکی تەندروستی 20 کەسی هەڵگرتبوو گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەیروت و چاوەڕێن 70 تۆن دەرمان و پزیشکی دیکە رەوانە بکات.

راشیگەیاندووە، فڕۆکە عێراقییەکە 30 بریندار بۆ چارەسەر دەگوازێتەوە بۆ بەغداد.

دوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە ناردنی تیمی تەندروستی و هاوکاری پزیشکی بۆ ئەو وڵاتە بۆ پێشکەشکردنی فریاگوزاریی بەپەلە بۆ برینداران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP