ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندكار لە عێراق دەستیپێكرد

عێراق
14:49 - 2024-09-22

بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندكار، ئەمڕۆ پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن، لەتەواوی خوێندنگاکانی عێراق دەستیپێكرد.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، نزیكەی ملیۆنێك و 200 هەزار خوێندكار لە پۆلی یەكەمی سەرەتای ناویان تۆماركراوە.
ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پێویستە بە گیانی یەك تیم كاربكەین و ئەو دەرفەتانە بقۆزینەوە بۆ بونیادنانی ئایندەیەكی پرشنگدار بۆ خوێندكاران".
لای خۆیەوه ئەحمەد حەمدانی، بەڕێوەبەری چاودێری پەروەردەیی لە ناوچەی كەرخی بەغدا ڕاگەیاند، لەسەرجەم دامەزراوە و قوتابخانەکانی کەرخ ئامادەکاری تەواویان بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان کردوە، وتیشی، ئامادەکاریان کردووە بۆ کردنەوەی قوتابخانەی نوێ بۆ ئەوەی قوتابخانە دوو دەوامیەكان نەمێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە قوتابخانەکاندا ئامادەن بۆ چاودێریکردنی میکانیزمی وەرگرتنی قوتابیان و ستافی پەروەردەیی بۆ ئەوەی كارەكان بە باشترین شێوە بڕۆن.
ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە ڕۆژی 25 ئەم مانگەش یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن بێت لە سەرجەم ناوەندەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە