وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی
پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەوە، واشنتن ژمارەیەک هێزی نوێ رەوانەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دەکات.
پات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن راگەیاند، لەژێر
رۆشنایی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی ئاستی
مەترسییەکان، ژمارەیەکی سنووردار لە سەربازانی ئەمریکیی رەوانەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دەکەن، ئەوەش بەمەبەستی بەهێزکردنی ئەو هێزانەی لە ناوچەکەدا ئامادەن.
پات رایدەر، رەتیکردەوە بەهۆکاری ئەمنیی زانیاری
زیاتر بخاتەڕوو، هەروەها هۆشداریدا لە پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل
و حیزبوڵا و تەشەنەسەندنی شەڕەکە بۆ شەڕێکی هەرێمیی و داوای چارەسەری دیپلۆماسی
کرد.
ئەمریکا نزیکەی 40 هەزار سەربازی لەرۆژهەڵاتی
ناوەڕاست هەیەو لەو ژمارەیەش بەشێکیان چالاکن، ئەمە جگە لە کەشتیی و فڕۆکەی جەنگیی
و سیستمی بەرگریی ئاسمانی، کە زیاتر بەمەبەستی پاراستنی هێزەکانیان و ئیسرائیل لە
ناوچەکەدا جێگیریان کردوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP