پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان

کوردستان
11:40 - 2024-09-25

لە یەکەمین پەیامیدا لەدوای دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک) رایگەیاند، یەکێتیی ئێستا یەکدەنگە و تەنها حزبە بتوانێت ئەو حوکمڕانییەی کە هەیە رێکی بخاتەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنەکانی دیکە نییە و دەنگی ئێوە ون نابێت و دوو حیزب هەن کاریگەرییان لەسەر ژیانتان هەیە و یەکێکیان لە رابردوودا تاقیکراوەتەوە.
لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی، هەموو سەرنجی حزبی حوکمڕان ئێستا لەسەر گیرفانی خۆیەتی، بەغداد دەیەوێت پارەی مووچە بنێرێت، ناهێڵێت بینرێن، بۆ؟

بۆ ئەوەی مووچەکە دەبێت لە بانکەکانی ئەوانەوە دابەشبکرێت، ئەمە گاڵتەکردنە بە ژیانی خەڵک.
ئاشکراشیکرد، یەکێتی زۆر موشکیلەی هەبووە، وەک هەر ماڵێک کە باوکی نامێنێت و تووشی کێشە دەبێت، بەڵام ئێستا یەکێتی یەک دەنگە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP