یه‌كێتی بانگەشەیەکی هه‌ڵبژاردنی شارستانی و یاسایی ده‌ستپێکرد

کوردستان
17:17 - 2024-09-25


لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوازێکی هاوچەرخ بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ لیست و کاندیدەکانی لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک دەستپێکرد و پێشێلی رێنماییەکانی نەکرد، لەکاتێکدا لایەنی دیکە بەر لە وادەی خۆی و بە پێشێلکاری رێنمانییەکانی کۆمسیۆن بانگەشەی دەستپێکرد.

لەدوای سەعات 12ـ ی شەوی 24 لەسەر 25، لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە میدیا رەسمی و سەکۆکانی سۆشیال میدیا و شەقام و شوێنە رێپێدراوەکان دەستی بە بانگەشەیەکی شارستانی و یاسایی کرد.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "میدیای یەكێتی هاوشێوەی ئۆرگانەكانی دیكەی حزبەكە ئامادەكاری تەواوی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كردووەو لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەدا پەیامێكی بەرپرسیارانەی دەوڵەمەند بەداتاو ژمارەو بەڵگەنامەمان دەبێت".

لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ١٧٢ کاندید کە زیاتر 88٪ـیان خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم تا دکتۆران لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەشداری لە پڕۆسەکەدا دەکات بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکانی ئەوەیە کە "کۆتایی پێ دەهێنین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە