بزوتنه‌وه‌ی حزبوڵای لوبنان، كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه‌ی به ره‌سمی رایگه‌یاندو ده‌ڵێت:" حه‌سه‌ن نه‌سرولڵا له بۆردومانێكی ئیسرائیل له ناوچه‌ی كه‌ناری باشوور كوژراوه"
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حزبوڵای لوبنان كوژرانی ئه‌نمینداره‌كه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "جه‌نابی مامۆستا حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، مامۆستای به‌رخۆدان، به‌نده‌ی ڕاستگۆ، وه‌ك شه‌هیدێكی گه‌وره، سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا و قاره‌مان، په‌یوه‌ندیكرد به كاروانی نه‌مری شه‌هیدانه‌وه"
به‌ڵێنش ده‌دات": درێژه به جیهاده‌كه‌ی بده‌ن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن، له پاڵپشتی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین و له به‌رگریكردن له لوبنان و خۆپاراستن و خه‌ڵكه شه‌ره‌فمه‌نده‌كه‌ی".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سرولڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبولڵای له بۆردومانێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له به‌یروت راگه‌یاند"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP