پەرلەمان بڕگەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان سڕییەوە

کوردستان
17:31 - 2024-09-30

بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان بدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتی په‌رله‌مان ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سڕییه‌وه‌ و كارنامه‌كه‌ی گۆڕی.

لەوبارەیەوە كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەو کارنامەیەی ئەم بەیانییە بڵاویکردەوە بۆ دانیشتنی سبەی سێشەممە کشاندییەوە و کارنامەیەکی دیكه‌ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بڕگەی دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لابراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەفتەی رابردوو سەرکردە و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی شیعە بەڵینیان بە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دابوو، دوو رۆژ دوابخرێت و لە دانیشتنی داهاتودا دەخرێتەوە کارنامەی دانیشتن، تاوەکو سوننەکان رازی دەبن.

ئه‌و په‌رله‌ماناره‌ ده‌ڵێت، "شیعە و سوننە دەیانەوێت دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی و پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ لەیەک رۆژدا ببێیت تا سوننە و شیعە و کورد پابەندی دەنگدان بن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP