بەگوێرەی کارنامەی پێشووی دانیشتنی ئەنجوومەنی
نوێنەران، بڕیاربوو گفتوگۆ لەسەر شەش بڕگە بکرێت، بەڵام گۆڕانکاریی لەکارنامەی
کۆبوونەوەکە کراو دوو بڕگە لەکارنامەکەدا لابرا، یەکێکیان دەنگدانبوو بە
پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران
بڵاویکردەوە، کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تشرینی یەکەم، گۆڕانکاریی
تێدا کراوەو لە شەش بڕگەوە کەمکراوەتەوە بۆ چوار بڕگە.
بەگوێرەی کارنامەی نوێ، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک
بۆ خاوەنەکانیان، کە کەوتوونەتە بەر هەندێک لە بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی
هەڵوەشاوە و پێشنیازە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتی مافپەروەران و پێشنیازە یاسای
هەمواری یەکەمی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی، لابراون.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆژە یاسای پەسەندکردنی
رێککەوتنامەی خزمەتگوزاریی ئاسمانی لە نێوان عێراق و رووسیا دەنگی لەسەر دەدرێت،
دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و پرۆژە یاسای
خاوەندارێتی بیرۆکە و پرۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP