شەش فراكسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ستایشی سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن و پشتیوانی خۆیان بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەردەبڕن، كە خاوەنی 98 كورسی پەرلەمانین.
هەریەك لە نوێنەری فراكسیۆنەكانی دەوڵەتی یاسا، تەقدوم، تەسمیم، ئەساس، ئیشراقەی كانون و فڕاكسیۆنی خەدمات سەردانی نوسینگەی فراكسیۆنی یەكێتی-یان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردو لەلایەن هەرێم كەمال ئاغا و د. كەریم شكور و بەدریە حسێن و كاروان یاروەیس و سوزان مەنسورەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان: "نوێنەری فراكسیۆنە عیراقییەكان پشتیوانی وپشتگیریی خۆیان بۆ سیاسەتی حكیمانەو هاوسەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەتایبەتی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عیراق دووپاتكردەوە كە درێژەپێدەری سیاسەت و فەلسەفەی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانییە"، هاوكات رۆڵی فراكسیۆنی یەكێتیشیان لەئەنجومەنی نوێنەران لەم خولەی پەرلەمان و خولەكانی پێشودا بەرز نرخاند.
ئەو شەش فراكسیۆنە خاوەنی 98 كورسی پەرلەمانین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە دەوڵەتی یاسا 33 كورسی و تەقەدوم 37 كورسی و تەسمیم5، ئەساس3، ئیشراقەی كانون 6 كورسی و فراكسیۆنی خەدەمات 14 كورسییە و رۆڵێ گرنگیان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە.
كاروان یاروەیس: ئەو فراكسیۆنانە هاوكارو پشتیوانمانن
ئەو شەش فراكسیۆنە خاوەنی 98 كورسی پەرلەمانین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە دەوڵەتی یاسا 33 كورسی و تەقەدوم 37 كورسی و تەسمیم5، ئەساس3، ئیشراقەی كانون 6 كورسی و فراكسیۆنی خەدەمات 14 كورسییە و رۆڵێ گرنگیان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندووه: "ئەو فراكسیۆنانەی سەردانیان كردین لەزۆربەی پرسە سیاسی و نیشتمانییەكان هاوكارو پشتیوانمانن".
"هەرمەترسی و دەستوەردانێكی ناوخۆی و دەرەكی رەتدەكەنەوە كەببێتە هۆی تێكدانی ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتی گشتی و ئارامی و پڕۆسەی هەڵبژاردن لەهەرێم و هیوای سەركەوتنیان بۆ هەڵبژاردن لەهەرێم خواست" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتی و ئەو شەش فراكسیۆنە عیراقییەدا "تەئكید لەهەمانگی و كۆدەنگی لەسەر ئەو بڕیارانە كرایەوە كە پەیوەستن بەژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عیراق كرایەوە بەو پێیەی كە دەستوری عیراقی ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە زامنكردووە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP