مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "لە 20 ی ئەم مانگەدا بەدەنگی دلێرو بوێری خەلکی هەولێر و کۆیە و سۆران و ڕواندوز و باڵەکایەتی و دەشتی هەولێر و شەمامك و مرکیەو بەڕانەتی کۆتایی بەدەسەڵاتی ژەهرو دوکەڵی خۆسەپێن دەهێنین ".
لە پەیامەکەدا ئاماژەبەوەشدراوە: " پارە لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە لای دەسەڵاتی خۆسەپێنی هەولێر ، شەقامێك دروست ناکەن ئەگەر زەویەکانی ئەوبەرو ئەمبەریان بۆ خۆیان نەفرۆشتبێت ،دڵنیاین ئەگەر ئەم دوکەڵ و ژەهرەی شەوانە، لەڕێگەی پاڵاوگە قاچاخ و بێ فلتەرەکانیان بەسەر هەولێردا دەیڕێژن، پارەی بکردبایە نەیاندەهێشت ئەم دوکەڵە بەسەر هەولێردا بڕوات ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP