دەروازەی هەڵەبجە پێش وادەی یاسایی خۆی تەواودەبێت

کوردستان
20:46 - 2025-03-12


پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە پێش وادەی یاسایی خۆی تەواودەبێت، كە لەساڵیادی كارەساتی هەڵەبجەداو لەسەر داوای ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عیراق-ەوە بودجەی پێویستی بۆ تەرخانكرابوو.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: "سبەینێ 13-3-2025، كارەكانی پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە پێش وادەی خۆی تەواودەبێت كە ساڵێك پێش ئێستاو لەساڵیادی كارەساتی هەڵەبجەدا لەسەر داوای ئێمە سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخانكرد".

"پڕۆژەكە دوو مانگ پێش وادەی یاسایی خۆی تەواو كراوەو لەگەڵ ئەوەش لەماوەی رابردوودا بەشێك لەپڕۆژەكە كرابووەوە، سبەینێش تەواوی پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە تەواودەبێت" چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.

راشیگەیاند: "بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە 16ی 3 دا بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراقمان كردووە، بەڵام تائێستا دیارنییە كە بەشداری دەكات یاخود نا".

پڕۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە كەبە گوژمەی دوو ملیار دینار تەواوكرا، دیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراقە بۆ شارەكەو رۆژی 14-3-2024 بەردی بناغەی پڕ‌ۆژەكە دانراو سبەینێش تەواودەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP