بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کەرکوک: ئەوانەی دەیانەوێت فەریزەی (حەج) بەجێ بگەیەنن سەردانمان بكەن
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کەرکوک داوا لە وارسی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کەرکوک دەکات، ئەوانەی ئارەزوو دەکەن سەردانی ماڵی خودا بکەن و فەریزەی (حەج) بەجێ بگەیەنن، تاوەکو رۆژی ١٥-١٠-٢٠٢٤ دەتوانن سەردانی بەشی خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بكەن بە مەبەستیی تۆمارکردنی ناوەکانیان.
ئەو كەسانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە بریتییە لە (باوک و دایک، خوشک و برا، کوڕ و کچ و خێزانی شەهید).
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کەرکوک
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP