كۆمسیۆن سزای 8 كاندیدی پارتی دا

کوردستان
19:16 - 2024-10-06


ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سزای دارایی بەسەر 11 كاندیددا دەسەپێنێت كە زۆرترینیان كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشێلكاری بڕیارەكانی كۆمسیۆنیان كردووە.

بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەمڕۆ 6-10-2024، ئەنجومەنەكە تاوتوێی 14 سكاڵای كردو 11 سكاڵایانی بەسزادانی دارایی بەبڕی 500 هەزار دینار بۆ هەر سەرپێچییەكیان یەكلا كردەوەو سێ سكاڵاشی رەتكردەوە.

هەربەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەو 11 سكاڵایەی بەسزادانی دارایی یەكلا كراونەتەوە 8 سكاڵایان لەدژی كاندیدانی پارتی تۆماكراون كە سەرپێچی و پێشێلكاریان كردووەو بە 4 ملیۆن دینار سزادراون كە بۆ هەریەكێكیان بڕی 500 هەزار دینارە.
هاوكات سێ سكاڵاكەی دیكەش یەكێكیان لەسەر كاندیدێكی نەوەی نوێیەو بەبڕی 500 هەزار دینار سزادراوە، كاندیدێكی دیكەش یەكێتییەو دانەیەكی دیكەشیان سەربەخۆیە.


بەپێی زانیارییەكان، تێكڕای سزا داراییەكە 5 ملیۆن و 500 هەزار دینارەو ئەنجومەنەكەش لە پێنج بڕیاری جیاوازدا سكاڵاكانی یەكلاكردووەتەوە كە بانگەشەی پێشوەختەیان كردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP