وەفدێکی باڵای یەکێتی ژمارەیەك کەسایەتی و تیکۆشەری دێرینی پارێزگای دهۆكیان بەسەرکردەوە

کوردستان
21:45 - 2024-10-06

وەفدێکی باڵای یەکێتی ژمارەیەك کەسایەتی و تیکۆشەری دێرینی پارێزگای دهۆك بەسەرکردەوە 

ئیوارەی ئەمرۆ یەك شەمە  ٦ی ١٠ی  ٢٠٢٤ وەفدیکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ھەڤاڵان نەزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا و لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك و عەلی ئۆرەماری سەرۆکی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی لە دهۆك  ژمارەیەك کەسایەتی وتیکۆشەری پارێزگای دهۆکیان بەسەرکردەوە 

لەوانەش سەردانی (سەدیق عەلی ) کەسایەتی و تیکۆشەری دێرین و نوێنەری سەرۆك مام جەلال و (دلشاد ئیکمالەیی ) جێگری مەڵبەندی چواری دهۆك و ( محەمەد تاهیر باجلوری) کادری پێشکەوتوو و تیکۆشەری دێرین .

لەمیانی سەردانەکەی وەفدی یەکێتی لە تەندروستی ئەو کەسایەتی و تیکۆشەرە دێرینەیان پرسی و بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی کرد و لە نزیکەوە گویی لە داواکاریەکانیان گرت و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بۆ دووپاتکردنەوە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP