کۆمیسیۆن: 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە

عێراق
15:11 - 2024-10-07

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە و دوای ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکان لابراون.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک سکاڵامان لەبارەی وتاری توندەوە پێگەیشتووە، بۆیە داوا لە سەرجەم کاندید و لیستەکان دەکەین، لە بەکارهێنانی وتاری توند دووربکەونەوە و پابەندی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن.
باسیلەوەشکرد: ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە و دوو رۆژ بەر لە دەنگدانی تایبەت، 15 یاخود 16ـی تشرینی یەکەم خوێندنگەکان لە وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن بۆ دەنگدان".
وتیشی: ئامادەکارییەکان لەڕووی لۆجستی، تەکنیکی و ڕاهێنانی کارمەندانەوە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن و هیچ گرفتێک دروستـنەبووە".
پێشتریش، کۆمسیۆن بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، 11 کاندیدی بەشێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی سزادا، کە زۆرینەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP