نرخی نەوت و زێڕ دابەزی

ئابوری
10:48 - 2024-10-09

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە و بەراود بە دوێنێ دابەزیووە، نرخی زێڕیش دوای بەرزبوونەوە مێژوویەکەی ئەمڕۆ کەمێک دابەزی. 

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە  (77) دۆلار و (90)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، واتا نرخەکەی یەک دۆلار و 76 سەنت دابەزیوە، نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە (74) دۆلار و (19) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخەکەی دۆلارێک و 69 سەنت دابەزیوە.

هەرچی نرخی زێڕە لە بۆرسەی جیهانیدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک ئۆنسە بە دوو هەزار و 617 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرەڕای بوونی ئاڵۆزی و شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا تاوەکو دوو هەزار و 692 دۆلار بەرزبووەوە. بەڵام لە سێ هەفتەی رابردووەوە تا ئێستا ئۆنسەیەک زێر 75 دۆلار لە نرخەکەی لەدەستداوە.

شارەزایان ئەوە دووپاتدەکەنەوە، خواست لەسەر زێڕ بەردەوامە و ئەو دابەزینەی کاتییە و لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ یەک ئۆنسەی دەگاتە دوو هەزار و 865 دۆلار.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP