تاوەکو ئێستا عیراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی لوبنانی کردووە

عێراق
12:58 - 2024-10-09

تا ئێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی لوبنان کردووە کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.

یاسین مەعموری، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند، لە دوای تێکچوونی رەوشی لوبنانەوە تاوەکو ئێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی ئەو وڵاتە کردووە.

وتیشی، هەوڵە نیشتمانییەکانیان بۆ ئەوە چڕکردووەتەوە کە بە باشی پێشوازی لەو ئاوارانە بکەن و شوێنی مانەوە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دەستەبەربکەن.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقیش دەڵێت ئەو هاووڵاتییانە لە رێگەی دەروازەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار و فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەفەوە گەیشتوون. 

رووونیشکردەوە زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف نیشتەجێبوون و بەشێکیشیان لە بەغدا، بەسرە و سەلاحەدین نیشتەجێ کراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP