راپۆرتێکی ئەمریکی: بەمزووانە هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ناکشێنەوە

عێراق
13:03 - 2024-10-09

ماڵپەڕی ڕیسۆنسبڵ ستەیتکرافتی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل‌ و میحوەری ناسراو بەبەرەی مقاوەمەدا، هێزی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، شارەزایانیش گومان دەکەن ئەمریکا بەگوێره‌ی ئەو خشتەیەی دیاریکراوە، هێزە سەربازییەکانی لەعێراق بکێشێتەوە.

ماڵپەڕەکە بەپشتبەستن بەلێدوانی بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمریکا لەعێراق ناکشێتەوە، جەختیشی لەوەکردەوە، پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوبەشییەکی ئەمنیی درێژخایەن دەڕوات.

هاوکات دانی دەیڤس شارەزای بواری بەرگریی ئاماژەی بەگرنگی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کردووە، دەڵێت پێویستە لە سێ مانگی داهاتودا نەوەک دوو ساڵی داهاتو ئەمریکا بەتەواوەتیی هێزەکانی بکشێنێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەمریکاش، جەخت لەگرنگی کەمکردنەوەی سەربازی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە. 

لەکۆتاییدا ڕاپۆرتەکە ڕونیکردوه‌تەوە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق‌ و سوریا، ئامانجێکی ستراتیژیی ڕوون‌ و ئاشکرای نییە، ئەمەش وای لێدەکات لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکاندا ببنە ئامانجی هێزەکانی بەرەی مقاوەمەی سەر بە ئێران.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP