كاندیدێكی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مووچەی ئایندەی پەرلەمانی دەبەخشێت بە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە و تالاسیما.
نوژەن ئازاد مستەفا عوزێری كاندیدی ژمارە ٧ لە بازنەی هەولێری لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "لە داهاتوودا موچەی پەرلەمانتارییەكەم دەبەخشم بە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە و تالاسیما".
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP