کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدان دیاری دەکات

کوردستان
17:33 - 2024-10-17

کۆمسیۆن ئاشکرایدەکات، لە ماوەی 24 سەعاتدا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەندرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا  دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێن.
وتیشی، ئەو ئەنجامە بەراییانە قابیلی تانە لێدان نین و دوای راگەیاندنیان کارەکان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەستپێدەکەن و ئەو کاتە قۆناغی تانەلێدان دەستپێدەکات.
سبەینێ هەینی، 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP