دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوامە

ئابوری
12:42 - 2024-10-21

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش سێ وەزارەت و چەند دەستەیەک مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە".
بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ مووچەی دەستەکانی وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆن، دیوانی چاودێری و مافی مرۆڤ، وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بانكەكانیش ئاگادارییان بڵاوكردووەتەوە، جگە لە دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانە، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
هاوکات سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی شەش رۆژدا مووچەکانیان دابەشدەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP