ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەدا، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت .
هەورەها لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركومانەكانن.
هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP