عێراق سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران هاته‌ده‌نگ

عێراق
12:14 - 2024-10-26


حكومه‌تی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر ئێران كردو رایگه‌یاند، هاوده‌نگیی و پشتیوانیی خۆی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران نوێ دووپاتده‌كاته‌وه‌.

باسم عه‌واد سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "قه‌واره‌ی زایۆنی قۆرخكار درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ و فراوانكردنی ململانێی ناوچه‌كه‌ و شێوازی هێرشی ئاشكرای خۆی كه‌ به‌بێ ڕێگریكردن ئه‌نجامی ده‌دات و ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی ده‌ستدرێژی به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران ئاراسته‌ ده‌كات، له‌گه‌ڵ هێرشی ئاسمانی له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆدا دژی ئامانجه‌كانی ئێران".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌: "عێراق پێشتر هۆشداریدابو سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌كانی بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی  له‌باره‌مبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی دڕندانه‌ی زایۆنیی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان له‌ فه‌ڵه‌ستین، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان و سوریا و هه‌روه‌ها ده‌ستدرێیژی نوێ بۆ سه‌ر ئێران".

راشیگه‌یاندووه‌:"له‌ كاتێكدا عێراق به‌ توندترین و ڕونترین زاراوه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ سه‌ركۆنه‌و شه‌رمه‌زار ده‌كات، هاوده‌نگی و پشتیوانیی خۆی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆی بۆ داوای ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و لوبنان نوێده‌كاته‌وه‌"
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە