کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات کەشوهەوایەکی سەخت و زریان و باران ڕوو لە عێراق بکات.
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند "پێشبینیدەکرێت، لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، هەورە تریشقەی بەهێز زۆرینەی ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە."
هەر بەپێی پێشبینییەکان، هەینی داهاتوو باران دەستپێدەکات و ئەگەری هەیە سێ ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام بێت.
لەلایەکی دیکەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
راشیگەیاندوە:"ئه‌مڕۆ ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 5 تاوەکو 15 كیلۆمه‌تر لهسەعاتێكدا ده‌بێت ."
ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه:" سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه ."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP